فراژووتنی دێمۆکراتانه‌ی سازمان

کۆنفه‌رانسی دیالۆگ

گرووپی ئامانج

سازمانه‌کانی به‌شداربوان

مه‌به‌ست

• دیاری کردنی که‌ماسیی دێمۆکراتانه‌ له‌ سازمانه‌که‌ی خۆمدا

• داڕشتنی «پلانی کار» بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌و که‌ماسییانه‌

کۆنفه‌رانسی دیالۆگ (بڕوانه‌ پاشکۆی مێتودنامه‌) بریتییه‌ له‌ سێ سووڕی ئاخافتن له‌ ده‌وری چه‌ندین مێزی خاوه‌ن 5-6 کورسی. هه‌ر مێزێک «خودان» (خاوه‌ن) ی خۆی هه‌یه‌. پاش هه‌ر سووڕێکی گفتوگۆ، جگه‌ له‌ «خودان»، هه‌موو به‌شداران مێز ده‌گۆڕن. ئه‌رکی «خودان»:

•  فۆرمی پێویستی ئه‌م کۆنفه‌رانسه‌ به‌سه‌ر به‌شداربواندا دابه‌ش بکات و له‌ کاتی سێ سووڕه‌که‌ی گفتوگۆدا مێزه‌که‌ی خۆی جێ نه‌هێڵێ

• یاریده‌ی به‌شداربوان بدات، ڕێساکانیان بۆ ڕوون بکاته‌وه‌ و ده‌رفه‌تی گفتوگۆیان بۆ ساز بکات

• که‌سێک دیاری بکات به‌ «زه‌نگژه‌ن»، کات بۆ ده‌سته‌که‌ بگرێت، که‌ پێنج خوله‌کی ما بۆ کۆتای گفتوگۆ، ده‌سته‌که‌ ئاگادار بکاته‌وه‌ و ئه‌وجا که‌ کات نه‌ما دیسان به‌ده‌نگ بێ.

• له‌ سووڕی دوه‌م و سێیه‌مدا، سه‌ره‌تا پوخته‌یه‌کی گفتوگۆی بازنه‌ی پێشوو بۆ ئه‌م بازنه‌یه‌ ڕوون بکاته‌وه‌.

گفتوگۆی یه‌که‌م (گرووپی بنه‌ما)

بارۆمێته‌ری سازمان

• به‌شداربوان هه‌ر که‌س به‌ جودا «دێمۆمێته‌ر» (بارۆمێتری دێمۆکراتی) پڕ ده‌که‌نه‌وه‌ و نمره‌ڕێژی ده‌که‌ن (نمره‌ی بۆ داده‌نێن) / 10 خوله‌ک

• کۆ کردنه‌وه‌ی کاری هه‌موو بازنه‌ی مێزه‌که‌ له‌سه‌ر فۆرمی هاوپێچ. چی ده‌توانین بگۆڕین؟ کامه‌ قۆناخی «پڕۆسه‌ی بڕیاردان» لای ئێمه‌ پێویستی به‌ کاری زیاتره‌؟ / 15 خوله‌ک

• به‌شداربوان وێکڕا له‌ »چێکلیستی دێمۆکراتانه» ورد ده‌بنه‌وه‌. ئایه‌ هیچ «داموده‌زگه» یه‌ک له‌ نێو سازمانه‌که‌ی ئێمه‌دا هه‌یه‌ ڕێبه‌ست بێ له‌ پڕ کردنه‌وه‌ی یه‌ک له‌ «مه‌رجه‌کانی دێمۆکراسی»؟ / 20 خوله‌ک

گفتوگۆی دوه‌م (گرووپی تێهه‌ڵکێش- هه‌ر ئه‌ندامێکی، زووتر سه‌ربه‌ گرووپێکی جودای بنه‌ما بوه‌)

ڕووماڵ کردنی ده‌رامه‌د و کۆسپ / 30 خوله‌ک

• «خودان» پوخته‌یه‌ک له‌ گفتوگۆی «بارۆمێتری سازمان» ده‌گێڕێته‌وه‌ و ڕوونی ده‌کاته‌وه‌ کامه‌ قۆناخ «گرووپی بنه‌ما» ده‌یانه‌وێت پتر کاری له‌سه‌ر بکه‌ن

• شرۆڤه‌کاریی SWOT (بڕوانه‌ پاشکۆی مێتودنامه‌)

1- لێره‌دا ڕێبه‌ر و که‌سانی چالاکی سازمانه‌که‌ ده‌خرێنه‌ سه‌ر «به‌ستێنی ناوه‌کی». ئه‌ندامانی دیکه‌، گرووپی ئامانج و که‌سانی دیکه‌ له‌ »به‌ستێنی ده‌ره‌کی» داده‌نرێن.

2- له‌ هه‌ر خانه‌یه‌کدا لایه‌نی که‌م سێ هۆکار ده‌نووسرێ.

  هێزی ناوه‌کی

  لاوازیی ناوه‌کی

  ده‌رفه‌تی ده‌ره‌کی

  هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ره‌کی

 

 

گفتوگۆی سێیه‌م (گرووپی بنه‌ما)

نه‌خشه‌ی پلانی کار

• «خودان» پوخته‌یه‌ک ڕوون ده‌کاته‌وه‌ له‌ ڕووماڵ کردنی «گرووپی تێهه‌ڵکێش» بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌م به‌ربه‌ست و هه‌م هۆکاری به‌هێز و یاریده‌ری گۆڕانکاری. ده‌رفه‌ت ده‌درێته‌ به‌شداربوان بۆ ده‌ستکاری و پڕ کردنه‌وه‌. گفتوگۆیه‌کی کورت: مرۆڤ چۆن ده‌توانێ سوود له‌ خاڵه‌ به‌هێزه‌کان وه‌ر بگرێت و چۆن لاوازه‌کان چاره‌سه‌ر بکات؟

• به‌شداربوان دێن و گۆڕانکاریی مه‌به‌ست له‌ شێوه‌ی ئامانجدا دیاری ده‌که‌ن و ئه‌وجا پلانێکی کاری سێ هه‌نگاوی بۆ داده‌ڕێژن.

  ئامانج:

  هه‌نگاوی یه‌که‌م:

  هه‌نگاوی دوه‌م:

  هه‌نگاوی سێیه‌م:

پێشکه‌شکارییه‌کی گه‌لده‌ست و گفتوگۆ

• تابلۆی شرۆڤه‌کاریی SWOT ی هه‌ر یه‌ک له‌ «گرووپه‌کانی بنه‌ما» به‌ دیواره‌کانه‌وه‌ هه‌ڵده‌واسرێن و له‌ ته‌کیاندا «پلانی کار» ی ئه‌و گرووپانه‌‌

• هه‌موو به‌شداربوانی کۆنفه‌رانس تابلۆکانی شرۆڤه‌ و «پلانی کار» ی هه‌موان به‌سه‌ر ده‌که‌نه‌وه‌

• هه‌موو به‌شدارێک بۆی هه‌یه‌ ئازادانه‌ «گوته» ـی هه‌بێ ده‌رباره‌ی هه‌ر خاڵێکی به‌لایه‌وه‌ سه‌رنجڕاکێشه‌ له‌ تابلۆکاندا

• ئه‌وجا کاتێک ته‌رخان بکه‌ن بۆ پرسیار و ڕاوێژ

هێڵ (بڕاونه‌ پاشکۆی مێتودنامه‌)

• ئه‌م کۆنفه‌رانسه‌ دنه‌ده‌ر بوو به‌لاتانه‌وه‌

• هیچ بیرۆکه‌ی نوێتان لێ ده‌ست که‌وت؟

Share:Email this to someoneShare on FacebookShare on Google+Tweet about this on TwitterShare on LinkedInPrint this page
Posted in na , ئاستی سازمان, پیاده‌كردن‏