کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مه‌ده‌نیی ڕاهێزراو

کۆنفه‌رانسی دیالۆگ

گرووپی ئامانج

سازمان و فه‌رمانگه‌ی خاوه‌ن پڕۆژه‌ بۆ به‌شداری له‌ فراژووتنێکی دێمۆکراتانه‌ی جڤاتدا.

مه‌به‌ست

ده‌رفه‌ت بڕه‌خسێنێ بۆ به‌شداربوان:

1-    به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رجه‌سته‌، بابه‌ت و ڕووداوی پڕۆژه‌ی ئایه‌نده‌ بخه‌نه‌ به‌رچاو، گفتوگۆیان بکه‌ن و هه‌ڵیان سه‌نگێنن.

2-    له‌ ڕوانگه‌ی ئه‌و کاره‌وه‌، بیرۆکه‌کانی پڕۆژه‌ی داهاتوو، به‌ ئاڕاسته‌یه‌کی دێمۆکراتانه‌، ده‌ستکاری بکه‌ن.

کۆنفه‌رانسی دیالۆگ (بڕوانه‌ پاشکۆی مێتودنامه‌) بریتییه‌ له‌ سێ سووڕی ئاخافتن له‌ ده‌وری چه‌ندین مێزی خاوه‌ن 5-6 کورسی‌. هه‌ر مێزێک «خودان» ی خۆی هه‌یه‌. پاش هه‌ر سووڕێکی گفتوگۆ، جگه‌ له‌ «خودان»، هه‌موو به‌شداران مێز ده‌گۆڕن. ئه‌رکی «خودان»:

– فۆرمی پێویستی ئه‌م کۆنفه‌رانسه‌ به‌سه‌ر به‌شداربواندا دابه‌ش بکات و له‌ کاتی سێ سووڕه‌که‌ی گفتوگۆدا مێزه‌که‌ی خۆی جێ نه‌هێڵێ
– یاریده‌ی به‌شداربوان بدات، ڕێساکانیان بۆ ڕوون بکاته‌وه‌ و ده‌رفه‌تی گفتوگۆیان بۆ ساز بکات
– که‌سێک دیاری بکات به‌ «زه‌نگژه‌ن»، کات بۆ ده‌سته‌که‌ بگرێت، که‌ پێنج خوله‌کی ما بۆ کۆتای گفتوگۆ، ده‌سته‌که‌ ئاگادار بکاته‌وه‌ و ئه‌وجا که‌ کات نه‌ما دیسان به‌ده‌نگ بێ.
له‌ سووڕی دوه‌م و سێیه‌مدا، سه‌ره‌تا پوخته‌یه‌کی گفتوگۆی بازنه‌ی پێشوو بۆ ئه‌م بازنه‌یه‌ ڕوون بکاته‌وه‌

 

گفتوگۆی یه‌که‌م (گرووپی بنه‌ما، نوێنه‌ری یه‌ک یان چه‌ند پڕۆژه‌یه‌کی تێدایه‌)

«یادگار» له‌ ڕووداوه‌کانی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی ئێستا ده‌چه‌رخێ

بیرۆکه‌بارانه‌. خه‌یاڵ له‌ ئایه‌نده‌ بکه‌وه‌: ساڵێک تێپه‌ڕیوه‌ و پڕۆژه‌که‌تان تازه‌ ته‌واو بوه‌. ئێوه‌ ئێستا کۆ بوونه‌ته‌وه‌ بۆ به‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی ڕووداوه‌کانی ڕابوردوو. هه‌م چاوه‌ڕوانی و هه‌م مه‌ترسییه‌کانی کاتی کار ئێستا بوونه‌ته‌ «یادگار». هه‌ر هه‌موو یادگاری خۆی هه‌یه‌ له‌ ڕووداوه‌کانی ده‌می پڕۆژه‌که‌، بچووک بێ یان گه‌وره‌، چاوه‌ڕێکراو و نه‌کراو، ئایه‌تی یان نایه‌تی (پۆزه‌تیڤ یان نێگه‌تیڤ) – له‌ نێو کاره‌که‌دا یان له‌ ده‌وره‌به‌ری پڕۆژه‌که‌.

هه‌ر که‌سێک پێنج یادگار له‌ سه‌ر پێنج پارچه‌کاخه‌زی سرێشدار Post-it بنووسێت. هه‌رنه‌بێ دوو له‌و پێنجه‌ ده‌رباره‌ی ڕووداوی ده‌ره‌کی ناچاوه‌ڕوانکراوی ده‌وروبه‌ر بێ.

ڕێسا:

1-    هه‌موو بیرۆکه‌یه‌ک باشه‌. ته‌نانه‌ت بیرۆکه‌ی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ و خه‌یاڵبازانه‌ش.

2-    له‌م هه‌نگاوه‌دا ئێوه‌ هیچ به‌رپرسایه‌تییه‌ک ناگرنه‌ ئه‌ستۆ و مه‌رجیش نییه‌ هاوڕا بن.

3-    با بیر کردنه‌وه‌ت کۆنکرێت (به‌رجه‌سته‌) بێ:

–    که‌ی ئه‌و باسه‌ ڕووی دا، له‌ کوێ ڕووی دا

–    چه‌ند که‌س بوون، کێ بوون؟

–    ورده‌کاریی دیکه‌ی له‌ یاددا چه‌سپیوه‌

4-     به‌ خه‌تێکی خۆش بنووسه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو که‌سێک بتوانێ پارچه‌کاخه‌زه‌که‌ بخوێنێته‌وه‌.

15 خوله‌ک
پۆلین. به‌شداربوان کاخه‌زه‌کان یه‌ک به‌ یه‌ک ده‌خوێننه‌وه‌ و له‌سه‌ر مێزکه‌، نێزیک یه‌ک دایان ده‌نێن، به‌ڵام یه‌کتر داناپۆشن.

–         نه‌خشێکی تایبه‌تی ده‌بینن؟ کاخه‌زی هاوپه‌یامی تێدایه‌ لێکیان بده‌ین؟

–         کاخه‌زی هاومه‌به‌ست بده‌ له‌ یه‌ک.

–         سه‌ره‌دێڕی هاوکۆی بۆ بدۆزه‌وه‌.

20 خوله‌ک

گفتوگۆی دوه‌م (گرووپی تێهه‌ڵکێش)
خشته‌ی ده‌رفه‌ت (بڕوانه‌ پاشکۆی مێتودنامه‌)

«یادگار» ه‌ پۆلێنکراوه‌کانی گفتوگۆی یه‌که‌م، له‌ لایه‌ن «خودان» ـه‌وه‌ پێشکه‌ش ده‌کرێن. ئه‌وجا به‌شداربوان وێکڕا ئه‌و ڕووداوانه‌ هه‌ڵسه‌نگێنن:

– به‌رخواست بوون یان نا؟

– پێده‌چێ ڕوو بده‌ن؟
«خودان» تاکه‌ یه‌ک ئه‌رکی له‌سه‌ره‌: به‌شداربوان هان بدا ڕێک بکه‌ون و ڕوونی بکه‌نه‌وه‌ چۆن و بۆ کاخه‌زه‌کان له‌سه‌ر «نه‌خشه‌ی ده‌رفه‌ت» داده‌نێن. له‌سه‌ر کاخه‌زی گه‌وره‌ ئه‌م سیسته‌می ئاڕاسته‌یه‌ ده‌کێشرێ و هه‌ڵده‌واسرێ:    35 خوله‌ک

 

CivilSamhlle_2

 

نه‌خشه‌ی ده‌رفه‌ت – سیسته‌می ئاڕاسته
(به‌رخواسته‌ – جێی خواست و ته‌مایه‌ / به‌رخواست نییه‌ / به‌رشیمانه‌یه‌ – ده‌شێ ڕوو بدات / به‌رشیمانه‌ نییه‌)

گفتوگۆی سێیه‌م (سه‌ره‌تا گرووپی بنه‌ما و پاشان هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ک به‌ ته‌نێ)

پێشه‌می و پێشنیازی چاره‌سه‌ر

1- گفتوگۆ و پێشه‌می

«خودان» هه‌نگاوی پێشوو، «نه‌خشه‌ی ده‌رفه‌ت» بۆ به‌شداربوانی سه‌ره‌تا پێشکه‌ش ده‌کات. گه‌ر پارچه‌کاخه‌زێک به‌ دیدی ئه‌مان له‌ جێی خۆیدا نییه‌، تیره‌سایه‌ک له‌ نێوان کاخه‌زه‌که‌ و جێی مه‌به‌ست ده‌کێشرێ.
گفتوگۆ: کام له‌م چالاکی و ڕووداوانه‌ گه‌وره‌ترین کاریگه‌ریی – ئایه‌تی یان نایه‌تی – ده‌بێ له‌سه‌ر فراژووتنی دێمۆکراتانه‌ی جڤات؟ بۆ ئاسانکاری سوود له‌م لیستی «ستراتیژی دێمۆکراتاندن» ـه‌ وه‌ربگرن:

1-   ناوه‌کی – له‌سه‌ر ئاستی سازمان – به‌ یارمه‌تیی «چه‌رخی دێمۆکراسی»

2-   ده‌ره‌کی – له‌سه‌ر ئاستی میللی / نێوده‌وڵه‌تی – بۆ کارێکی داپرسانه‌ به‌ مه‌به‌ستی:

–         ڕاهێزانی سازمانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی

–         ڕاهێزانی بنگه‌ی «فه‌ریکه‌ دێمۆکرات» (داخون input ـه‌ بۆ سیسته‌می سیاسی)

–         کاریگه‌ری له‌سه‌ر بازاڕ و فه‌رمانگه‌ی فه‌رمی (ده‌رخون output ی سیسته‌مه‌که‌)

پێشه‌می: هه‌ر ئه‌ندامێک به‌ خامه‌ی پان چوار پارچه‌ کاخه‌ز دیاری بکات.

25 خوله‌ک

 

 

2- پێشنیازی چاره‌سه‌ر

هه‌ر سازمانێک کاخه‌زه‌کانی خۆی که‌ له‌سه‌ر «نه‌خشه‌ی ده‌رفه‌ت» ـن ده‌کاته‌ سه‌رشار. دوو چاره‌سه‌ر دیاری بکات بۆ ڕاهێزانی پڕۆسه‌ی دێمۆکراسی له‌ پڕۆژه‌که‌ی خۆیدا.

به‌ده‌م کاره‌وه‌ خۆتان ئاماده‌ بکه‌ن بۆ پێشکه‌ش کردنی به‌رهه‌مه‌که‌تان. «پلانی چاره‌سه‌ر» پڕ بکه‌نه‌وه‌ و شێوه‌ی پیاده‌ کردنیش ڕه‌چاو بگرن.

چاره‌سه‌ر

پیاده‌ کردن

سه‌ره‌دێڕ

ورده‌کاری به‌ لیستی خاڵدار

1-   …

2-   …

سه‌ره‌دێڕ

ورده‌کاری به‌ لیستی خاڵدار

1-   …

2-   …

«پلانی چاره‌سه‌ر»

20 خوله‌ک

 

 

پێشکه‌شکاریی گه‌لده‌ست و گفتوگۆ

– «نه‌خشه‌کانی ده‌رفه‌ت» به‌ دیواردا هه‌ڵواسن و له‌ته‌کیاندا «پلانی چاره‌سه‌ر» ی هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ک
– هه‌موو به‌شداربوانی کۆنفه‌رانس تابلۆکان به‌سه‌ر ده‌که‌نه‌وه‌
– هه‌موو به‌شدارێک بۆی هه‌یه‌ ئازادانه‌ «گوته» ـی هه‌بێ ده‌رباره‌ی سێ چاره‌سه‌ری به‌لایه‌وه‌ سه‌رنجڕاکێش بن
ئه‌وجا کاتێک ته‌رخان بکه‌ن بۆ پرسیار و ڕاوێژ

هێڵ (بڕاونه‌ پاشکۆی مێتودنامه‌)

– ئه‌م کۆنفه‌رانسه‌ دنه‌ده‌ر بوو به‌لاتانه‌وه‌
– هیچ بیرۆکه‌ی نوێتان لێ ده‌ست که‌وت؟

Share:Email this to someoneShare on FacebookShare on Google+Tweet about this on TwitterShare on LinkedInPrint this page
Posted in پیاده‌كردن‏, کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی