Blog Archives

ڕاگواسته‌

«ئه‌م به‌رهه‌مه‌، له‌ گرووپکاریی وه‌ک فێرخواز و مامۆستا، سازمان، کۆمپانیا، فێرکار یان بێکاراندا که‌ له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بێت ده‌با کارێکی هاوکۆ ئه‌نجام بده‌ن، گه‌وره‌ترین سوودی هه‌بوو.

بۆ ده‌رک کردنی واتای کاری نێو گرووپ و گورینگیی خۆ ساز کردن، ئه‌م به‌رهه‌مه‌ له‌ نرخاندن نایه‌ت. «ئه‌لفوبێی دێمۆکراسی» زمانێکی هاوکمان پێ ده‌به‌خشێت به‌کاری بهێنین کاتێک باس له‌ ده‌ستڕۆیی و به‌شداری ده‌که‌ین. گه‌ر که‌سێک ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تیی چه‌رخانی بڕیار و سازمان کونچکاو بێت، ئه‌م به‌رهه‌مه‌ یه‌کاویه‌که‌».

– Anders Holmberg, Kreaktiviteter

 

  

«ئێمه‌ له‌ کوردستان به‌رنامه‌یه‌کی ڕاهێنانمان بۆ 400 مامۆستا و فێرگه‌دار ساز کرد، «ئه‌لفوبێی دێمۆکراسی» به‌شێکی زۆر دڵکێش بوو له‌و به‌رنامه‌یه‌. ئه‌م وه‌ڵاته‌ ئێستا به‌ گۆڕانکارییه‌کی مه‌زندا تێده‌په‌ڕێت و پێویستی به‌ پشتیوانیی جیددیه‌ بۆ هه‌ڵبه‌ستنی جڤاتێکی سیڤیلی دێمۆکرات. سایتی democracy.se سه‌رچاوه‌یه‌کی گرینگه‌ بۆ هه‌ر که‌سێک بیهه‌وێ ده‌روازه‌یه‌ک بۆ دیلۆگ بکاته‌ ده‌رباره‌ی نۆره‌ی تاک له‌ کاری ڕۆژانه‌دا بۆ ڕاهێزانی جڤاتی دێمۆکراسی».

Asos Shafeek, KOMAK

 

  

«به‌کارهێنانی «ئه‌لفوبێی دێمۆکراسی» ڕێگه‌ت ده‌دات به‌ جۆرێک باسی دێمۆکراسی بکه‌یت که‌ خه‌ڵک به‌هه‌ندی بگرێت به‌ڵام پێی ڕانه‌هاتوون. ئه‌میش ده‌بێته‌ هۆکار بۆ چه‌ندین مشتومڕی سه‌رنجڕاکێش و بیردانه‌وه‌ی نوێ.

ئه‌م به‌رهه‌مه‌ هه‌م خۆشده‌رکه‌ (ئاسانه‌ ده‌رکی بکه‌یت) و هه‌م خۆشده‌سته‌ بۆ گرووپی خاوه‌ن پاشخانی زمانه‌کیی جیاواز و خوێندنی جیاواز. من خولم به‌ڕێوه‌بردووه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای «ئه‌لفوبێی دێمۆکراسی» بۆ کۆمه‌ڵه‌ و کارمه‌ندانی سازمانی ABF له‌ باکووری ده‌ڤه‌ری ستۆکهۆلم بۆ که‌سانی سوێدیزمان، سپانیزمان و عاره‌بیزمان. ئه‌م به‌رهه‌مه‌ بنه‌مایه‌کی باش ده‌دات بۆ ده‌رک کردنی دێمۆکراسی و ڕاهێنانی زۆر سوودبه‌خشی له‌گه‌ڵه‌‌».

Eva Restrepo Ahrén, ABF Norra Stor-Stockholm

 

 

«من به‌رهه‌می «ئه‌لفوبێی دێمۆکراسی» ـم به‌کارهێناوه‌ وه‌ک خاڵی ده‌ستپێک له‌ ئاماده‌کاریدا بۆ وۆرکشۆپ ده‌رباره‌ی دێمۆکراسی، دادپه‌روه‌ری و مافی مرۆڤ هه‌م بۆ کۆمه‌ڵه‌ی جیاواز  و هه‌م بۆ کارمه‌ندان».  

– Jan-Erik Boström, DemokratiAkademin

 

 

«من هه‌موو ڕۆژ سوود له‌م به‌رهه‌مه‌ وه‌رده‌گرم، بۆ په‌ی بردن و شرۆڤه‌ کردنی چۆن کاری ئێمه‌ له‌گه‌ڵ مافی ژن له‌ مه‌یدانی جه‌نگدا پشتیوانی له‌ ئاشتی و دێمۆکراسی ده‌کات».

– Pernilla Johansson, Kvinna till Kvinna

 

 

«دیوه‌خانی کراوه‌ Open Space بابه‌تێکی نایاب بوو. له‌ خه‌باتی نه‌وجه‌وانانی خۆماندا سوودێکی زۆرمان له‌م به‌رهه‌مه‌ دیوه‌. گه‌ر باسی خۆم بکه‌م، بنه‌ماکانی دێمۆکراسی باشتر تێگه‌یشتم».

– Birger Tuominen, Youth coordinator

 

Share:Email this to someoneShare on FacebookShare on Google+Tweet about this on TwitterShare on LinkedInPrint this page
Posted in General

ده‌رباره‌ی کۆسپی دێمۆکراتیک

«کۆسپی دێمۆکراتیک» [به‌ کوردی نێونراوه‌ «ئه‌لفوبێی دێمۆکراسی»] به‌ پله‌ی یه‌که‌م بۆ ئه‌و که‌سانه‌یه‌ که‌ به‌شدرای چالاکییه‌کانی تۆڕی DemokratiAkademin ده‌بن بۆ پته‌و کردنی پاشخانی خۆیان، بۆ پیاده‌ کردنی مێتۆده‌کانی ئه‌م تۆڕه‌ له‌ سازمانه‌کانی خۆیاندا و هه‌روه‌ها بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌و مێتودانه‌،

ئه‌م دۆکیومێنته‌ش سه‌ره‌تا بۆ بارودۆخی سوێدی داڕێژرا بوو. پاشان ده‌رکه‌وت که‌ له‌ بواری نێوده‌وڵه‌تیشدا بره‌وی هه‌یه‌، بۆیه‌ ئه‌م نموونه‌ فره‌زمانه‌ له‌ ئینته‌رنێتدا بڵاو ده‌که‌ینه‌وه‌.

ئه‌م سایته‌ پوخته‌ی کاری چه‌ندین ساڵی هه‌م هاوکاران و هه‌م خۆیشمه‌ له‌ تۆڕی DemokratiAkademin دا: خول، وۆرکشۆپ، سه‌مینار، پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش و هتد.

له‌ ماوه‌ی ئه‌و چه‌ندین ساڵه‌ی کاردا، سه‌روکارمان له‌ته‌ک هه‌زاران که‌س بووه‌. هه‌موو جارێکیش له‌ سه‌ره‌تای کاردا، ده‌رفه‌تمان داوه‌ به‌شداربوان دیدی خۆیان ڕوون بکه‌نه‌وه‌ ده‌رباره‌ی گرینگترین خه‌سڵه‌تی دێمۆکراسی. هاوڕایی له‌م باسه‌دا به‌رفره‌وانه‌. به‌شداربوان هه‌ر جۆرێک بن: فێرخواز، کارگێڕ، سیاسه‌تمه‌دار یان که‌سانی نێو کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، خه‌ڵکی هه‌ر په‌نایه‌کی ئه‌م دونیایه‌ بن – زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆریان پێشه‌می ده‌ده‌ن به‌ به‌شداری و هاوپشکی. که‌م که‌س هه‌یه‌ بیرۆکه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌که‌ی «دێمۆکراسیی نوێنه‌ره‌کی» هه‌ڵبژێرێت که‌ بریتییه‌ له‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات پشتیوانیی زۆرینه‌ی هه‌یه‌.

له‌وه‌ ناچێ، نه‌ سیاسه‌تمه‌داری هه‌ڵبژارده‌ی میلله‌ت و نه‌ به‌ستێنی ئه‌کادێمی، ئه‌م به‌ره‌نگارییه‌ به‌ جیددی بگرن. یه‌ک که‌سی لێ ده‌رچێ، فه‌یله‌سووف و سیاسه‌تناس Robert A. Dahl که‌ له‌ کتێبی Democracy and Its Critics (1989) [به‌ سوێدی Demokratin och dess antagonister]. ئه‌م هات و ڕوانگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی و ڕوانگه‌ی به‌شداری له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی کلاسیک له‌ تیۆرییه‌کی گشتیی دێمۆکراسیدا تێک به‌ست. ئێمه‌ له‌م دۆکیومێنته‌دا ئه‌و تیۆرییه‌ ده‌که‌ینه‌ سه‌رشار.

سه‌رشارێکی دیکه‌ی گرینگ له‌م کاره‌دا بریتییه‌ له‌ نه‌رێتی «بزاڤی میللیی ئه‌ندامگیر» ـه‌ که‌ کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی سوێدی کردۆته‌ یه‌ک له‌ هه‌ره‌ به‌هێزه‌کانی دونیا. ڕاسته‌ له‌م ساڵانه‌ی دواییه‌دا چه‌ندین سازمان – به‌تایبه‌تی پارته‌ سیاسییه‌کان – به‌شێکی گه‌وره‌ی ئه‌ندامانی خۆیان له‌ده‌ست دا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ماوه‌ فه‌رهه‌نگێکی سازمانگه‌رییه‌ به‌لایه‌وه‌ »ئه‌ندامه‌تی» سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌.

بۆ که‌سێکی ده‌ره‌کی، له‌وانه‌یه‌ ڕوانگه‌ی وه‌ها هه‌م نامۆ و هه‌م خۆشباوه‌ڕانه‌ بێت. ئه‌وه‌تا سازمانه‌ «ئه‌ندامگیر» ه‌کانن له‌ سوێد ئه‌و بنه‌ما گه‌لێره‌ تایبه‌ته‌ ده‌به‌خشن به نوێنه‌رسالاری (ده‌سه‌ڵاتی نوێنه‌ره‌کی) Representative Government. ‌ڕاسته‌، هه‌لومه‌رجی مێژووکرد بۆ فه‌رهه‌نگی دێمۆکراسی له‌ ناوچه‌یه‌که‌وه‌ بۆ ناوچه‌یه‌کی ئه‌م دونیایه‌ دێته‌ گۆڕین، به‌ڵام له‌ هه‌ر جێیه‌ک، مرۆڤ له‌ چێوه‌ی دێمۆکراسیدا به‌ جیددی ئاماده‌ی به‌ره‌نگاری بێت، له‌وێدا ده‌بێ سه‌نگی ئه‌ندامه‌تی ڕه‌چاو بگرێ.

ئه‌م نامیلکه‌یه‌ بریتییه‌ له‌ مۆدێلێکی نموونه‌یی ئاسان: «ئه‌لفوبێی دێمۆکراسی» له‌ سێ بواردا پیاده‌ ده‌کرێ: بواری نێو سازمان، بواری نێو وه‌ڵات و ئه‌وجا بواری نێوده‌وڵه‌تی. جگه‌ له‌وان، چه‌مکی «کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی»، «مافی مرۆڤ» و «دێمۆکراسی» چاپته‌ری خۆیان هه‌یه‌. له‌ هه‌موو چاپته‌رێکیشدا، پاشخانێکی تیۆری هه‌یه‌ و یه‌ک یان چه‌ند نموونه‌یه‌کی پڕاکتیک به‌ ئاماژه‌ بۆ «تۆماری مێتود».

سازمانی: Forum Syd, Sida Civil Society Center, SIPU International, SHIA و هه‌روه‌ها سازمانی Ordfront له‌ ڕووی ئابوورییه‌وه‌ هاریکاریی democracy.se یان کردوه‌ به‌ڵام له‌ داڕشتنی ناوه‌ڕۆکی دۆکیومێنته‌کاندا به‌شدارنه‌بوون. هاوکارم Pernilla Johansson له‌م کاره‌دا یاریده‌ر بوه‌، به‌ گه‌رمی سوپاسی ده‌که‌م.

پاییزی ئه‌مساڵه‌ی 2012 گۆڕانکارییه‌کی سه‌رانسه‌ری له‌ سایه‌تکه‌دا کراوه‌. ئێستا به‌ ئاسانی ده‌توانی فایه‌لی مێتوده‌کان داگریت.

نۆڤه‌مبه‌ری 2008

Göran Hemberg, senior advisor to the Academy for Democracy
goran.hemberg@democracy.se
Democratic Challenges by Göran Hemberg is licensed under a Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 Unported License.

Creative Commons License

Share:Email this to someoneShare on FacebookShare on Google+Tweet about this on TwitterShare on LinkedInPrint this page
Posted in General